به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائد حامد له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا وتی: دابه‌زینی ڕیژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵکی عێراق له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه به هۆکارگه‌لێک له‌وان ته‌ئکید نه‌کردنی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن وه‌کوو هه‌ڵبژاردنی ساڵانی پێشوو زه‌برێکی تونده له کۆبوونه‌وه سیاسییه‌کان له عێراق.
حامد ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی له وتاری نوێژی هه‌ینی ڕابردوو له که‌ربه‌لا ته‌نها ئاماژه دابوو به مافی هاووڵاتییانی عێراق بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئه‌و کێشانه‌ی که له سیسته‌می ئه‌لکترۆنیکی ده‌نگدان دروست بوو و ڕۆڵی میدیاکان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له دابه‌زینی به‌شداریی عێراقییه‌کان له هه‌ڵبژاردن کاریگه‌ر بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment