برێت مه‌کگۆرک سه‌ردانی به‌غدای کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق کۆبوویەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ھاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش سه‌ردانی به‌غدای کردو له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆ بوووه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: پێویسته‌ حکوومه‌تێک له‌ عێراق پێک بھێنرێت که‌ توانای ھه‌بێت به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی به‌یاننامه‌یێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، برێت مه‌کگۆرک له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆ بوووه‌ته‌وه‌.

ھه‌ر له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ برێت مه‌کگۆرک که‌ دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ به ‌سه‌ردانێکی پێشتر ڕانه‌گه‌یێنراو گه‌یشتوووه‌ته‌ به‌غدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ئه‌مه‌ریکا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ھاوکاری کردنی عێراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام بێت و به‌ ھاوبه‌شی کار بکه‌ن له‌ پێناو ھێورکردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری ڕه‌وشه‌که‌ و به‌دیھێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات".

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ھاتوووه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ھه‌ر دوو لا چه‌ند پرسێکیان تاوتوێ کردوووه‌ له‌وانه‌ پێویستییه‌کانی قۆناغی داھاتوو به‌ تایبه‌تیش دوای به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ گرنگی ھاوکاری و ھاھه‌نگیی نێوان پارت و قه‌واره‌ سیاسییه‌کان له‌ پێناو پێکھێنانی حکوومه‌تێک که‌ توانای ھه‌بێت به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و خزمه‌تگوزاری بۆ ھاووڵاتییان دابین بکه‌ن، ھه‌روه‌ھا ڕه‌وشی بژێوی ژیانیان باش بکات، ھه‌ڵه‌کانی پێشوو چاره‌سه‌ر بکات و کار بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات بکات.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14184

Your Comment

You are replying to: .
captcha