به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه 12ی ئایار به‌ڕێوه چوو و ئه‌نجامی نافه‌رمیی به‌راییی هه‌ڵبژاردنه‌کان ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێک له حیزبه‌کان له‌وان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی به‌دواوه بوو و ئه‌و حیزبه ئیدعا ده‌کات که سه‌رپێچی و ساخته‌کارییێکی به‌رفراوان له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ژماردنی ده‌نگ له شاره‌کانی هه‌رێم ئه‌نجام دراوه و گومان له دروست بوونی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌یه.
به دوای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه چوار حیزبی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری، یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان ڕایان‌گه‌یاند ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن له هه‌رێم و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.
سه‌رکه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی کاروباری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له هه‌ولێر به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: گۆڕان، هاوپه‌یمانی، یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان به شێوه‌ی فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان له‌باره‌ی سه‌رپێچی و ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن به کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕاگه‌یاندوووه و داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment