گۆڕان له‌به‌ر تێک نه‌چوونی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوای له ‌كۆمسیۆن كرد ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دوابخات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری كۆچ ‌و كۆچبه‌رانی عێراق كه‌ له ‌پشكی گۆڕانه‌ ڕای‌گه‌یاند: "له ‌ئێستادا ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاره‌سات له‌ هه‌رێم ده‌نێته‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی له‌ 10 پارێزگای عێراق ئاشكرا كرد و نوێنه‌رانی گۆڕانیش له ‌به‌غدا داوایان له ‌كۆمیسیۆن كرد ئه‌نجامه‌كانی هه‌رێم جارێ ئاشكرا نه‌كات ئه‌ویش له‌به‌ر مه‌ترسی تێكچوونی بارودۆخی هه‌رێم.

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ ‌و كۆچبه‌رانی عێراق هۆشداری دایه‌ كۆمیسیۆن له‌وه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌رێم ببێته‌ هۆی دروست بوونی كاره‌سات ‌و پشێوی له‌ هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14181

Your Comment

You are replying to: .
captcha