بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە بەیاننامەیێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر هەموو لایێک پابەند بن بە یاساوە و تەقە نەکەن لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا، بەڵێنی دەستگیرکردنی ئەوانەشی دا کە سەرپێچیی ئەو ڕێنماییانە دەکەن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، هێزەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە هەموو ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن کە تەقە بکات بە ئاسماندا و ژیانی هاووڵاتییان بخاتە مەترسییەوە.
داواشی لە قەوارە سەرکەوتووەکان کردووە بەشێوەیێکی شارستانییانە هەست و سۆزی خۆیان بە بۆنەی سەرکەوتنەکانەوە دەربڕن.
ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هۆشداریان دا لە تەقەکردن لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکاندا.
Your Comment