کوردپرێس- بەپێی بەیاننامەیێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران، ئەحمەد جەننەتی کە لە ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجوومەنەکە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە "رێبەری ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی دژی دانوستانە لەبارەی پرسی ئەتۆمی".
ئەحمەد جەننەتی روونی کردووەتەوە کە "هیچ گەرەنتیێکی پێویست لە کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک لەبارەی رێککەوتنەکە وەرنەگیراوە".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ ئۆمێدێکی بە دانوستان نییە و تیایدا هاتووە "رەچاوی ئەو هێڵە سوورانەی رێبەری ئێران لەبارەی ئەو رێککەوتنە نەکراوە".
سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران، ئەحمەد جەننەتی رایگەیاندووە کە "روحانی بەشێوەیێکی ئاشکرا ئەو زیانانەی ئاشکرا نەکردووە کە بەهۆی رێککەوتنەکەوە کەوتونەتەوە و دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی ئێران بکات".
ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران کاری دیاری کردنی رێبەری ئێران و چاودێری کردنیەتی و لە ٨٨ کەس پێکهاتووە.
جێی ئاماژەیە هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگەیاند.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment