ئەو ساختەكارییەی تۆماركرا بیرەوەرییێكی تری ڕەشبووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند: ئەو ساختەكارییەی تۆماركرا بیرەوەرییێكی تری رەشبوو بە ناوی 12ی ئایارەوە، وەكوو ئەو رۆژە ڕەشانەی تری مێژووی هاوچەرخی كورستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لە پەیامێكدا رایگەیاند: هاوڵاتییان ئازیز، بەداخەوەی ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روویدا پیلانگێڕی بوو لە پڕۆسەی دیموكراسی و غەدرێكی گەورەش بوو لە دەنگەكانی ئێوە و تۆماركردنی تری بیرەوەرییێكی ڕەش بوو بەناوی 12ی ئایارەوە وەكوو ئەو رۆژە ڕەشانەی تری مێژووی هاوچەرخی كورستان.

ناوبراو هەروەها وتیشی: بەپێی بەناو ئەنجامە بەراییەكان دەسەڵات مەبەستییەتی بەژمارەی یاری پێكراوو ساختە دەنگەكانتان زەوت بكەن و بەزۆری زۆرداری بیسەپێنن، ئێمە لە هاوپەیمانی بەروونی رایدەگەیێنین كە ئەوە دەرئەنجامەی راگەیەندراوە بە ناڕاستی دەزانین و بە قازانجی دەسەڵات گەمەی پێكراوە، بۆیە گومانی جددی دەخاتەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و كەركووک و ناوچە دابڕێندراوەكان".

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەش كرد "لەگەڵ لایەنە دیموكرات و چاكە خوازەكان هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ رەت كردنەوەی ئەم پیلانە ترسناكە و هەتا رێگە نەدەین ئەو غەدرە لە هاوڵاتیان و دەنگدەرانی كوردستان بكرێت".

سەرۆكی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری ئەوەشی وت: ئێمە لە هاوپەیمانی چۆن رێژەی دەنگدەرە حەقییقیەكانی خۆمان بەلاوە گرنگە، ئاواش بەلامانەوە گرنگە یاری بە موقەدەرات و ئیرادە و دەنگی خەڵک نەكرێت، گرنگە دەستی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا دووربخەینەوە و شادی خۆشی و دەنگدەر بە قازانجی گروپێكی دیاریكراو نەكرێتە شین و مەینەتی، وە ئاكامێكی ساختەكراویش نەكرێتە ستەمێكی ترو بەسەر خەڵكدا بسەپێندرێت".

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14170

Your Comment

You are replying to: .
captcha