به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆرهان میرئۆغڵۆ په‌رله‌مانتاری کوردیی پارتی داد و گه‌شه له ماردین دیمانه‌یێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی T24ی تورکیا ئه‌نجام دا و ئاماژه‌ی به زیندانی بوونی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: زیندانی بوونی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌نجامی پڕۆسه‌یێکه که نابێت هۆکاره‌که‌ی له‌بیر ببردرێته‌وه. ئه‌م دۆخه به هیچ له‌ونێک داواکاریی پارتی داد و گه‌شه نه‌بوو. له ڕاستیدا ئه‌م دۆخه داواکاریی PKKیه که بۆ دروست کردنی ستراتێژی له به‌رانبه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌وڵی ده‌دا و له هه‌ڵبژاردنی جوونی 2015، 81 کورسی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌ده‌ستهێنابوو. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زینداندایه به‌رپرسی ئه‌و دۆخه سیسته‌می دیموکراتیک و یاساکانی تورکیا نییه. ئه‌و یاسا و سیسته‌مه هه‌ر کارێک که ده‌بوا ئه‌نجامی بدابایه ئه‌نجامی داوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: هۆکاری زیندانی بوونی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌مه‌یه. له‌مه‌وبه‌دوا سیسته‌می دیموکراتیک و سیسته‌می یاسایی‌ی ئه‌و وڵاته ناتوانێت پێوه‌ندیی حیزبێکی یاسایی له‌گه‌ڵ PKK نادیده بگرێت که له‌ژێر پشتیوانیی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا پێکهاتوووه ئه‌گه‌رچی پێشتر تا سه‌رده‌می شه‌ڕی خه‌نده‌قه‌کان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئه‌و بابه‌ته‌ی نادیده گرتبوو. ئه‌و سیسته‌مه توندوتیژی و تیرۆری PKKی نادیده گرتبوو به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا کارێکی وا له تورکیا به هیچ له‌ونێک له‌ئارادا نابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment