به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: 12 هاوڵاتی به گوله بریندار بوون و له ئێستاشدا سێ هاووڵاتی له نه‌خۆشخانه‌ی شارن و 9 هاووڵاتییه‌که‌ی دیکه‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنن.
شه‌وی ڕابردوو پاش کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین خولی په‌رله‌مانی عێراق که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی KNN سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵێکی له‌باره‌ی هێرشی چه‌کدارانه بۆ سه‌ر مه‌کۆی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی بڵاو کرده‌وه و لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانیان به به‌رپرسی ئه‌و هێرشه زانی.
لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: من ئه‌م هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه و هه‌ر ژماره‌یێک له لایه‌نگرانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له نزیک باره‌گای گۆڕان ته‌قه‌ی خۆشییان کردوووه و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گایه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه؛ هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه 22ی ئایار له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو و له کاتژمێر 19 به کاتی عێراق کۆتایی پێ هات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment