ده‌بێ هه‌رچی زووتر حیزبه‌ سیاسییه‌کان ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی به‌ره‌ی "الحوار"ی عێراق باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌بێ هه‌رچی زووتر حیزبه‌ سیاسییه‌کان ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موتله‌ک له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الشرقیه‌ نیوز"دا هۆشداری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌دات که‌ هه‌ر جۆره‌ که‌مته‌رخه‌می بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ دووباره‌ به‌ره‌و دوا هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات هه‌رچی زووتر ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنن.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌وڵی حیزبه‌ سیاسییه‌کان ده‌کاته‌وه‌ بۆ سازێنه‌ری و دروست کردنی ئارامی له‌ وڵات و خۆبواردن له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆست و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14151

Your Comment

You are replying to: .
captcha