کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە سەر دەستکاری کردنی دەنگەکانی سلێمانی دێتە دەنگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دەستكاری كردنی ئەنجامی دەنگدان لە سلێمانی، بە پڕوپاگەندەی ناڕاست وەسف دەكات و سەرۆكی كۆمسیۆنیش رای‌دەگەیێنێت: ئامێری دەنگدان كۆدێكی ئاست بەرزی هەیە و بە هیچ شێوەیێک هاک ناكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ریاز بەدران، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەنووسیدا رای‌گەیاند: رێژەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ 12ی 5ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 44.52% بوووە.

وتیشی:" رێژەی 99%ی دەنگەكانمان لە پارێزگاكانەوە بە دروستی بەدەست گەیشتوووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پرۆسەكە سەركەوتوو بوووە".

ئاماژەی بەوەش كرد: لە ئایندەیێكی نزیكدا ئەنجامە فەرمییەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردن رادەگەیێنین.

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رەتی كردەوە كە یاری بە ئەنجامی دەنگدان كرابێت و وتی: ئەوەی لە بارەی دەستكاری كردنی ئەنجامی دەنگدان لە سلێمانی بڵاو كراوەتەوە، پروپاگەندەی ناڕاستن و رەتی دەكەینەوە، چوونكە هیچ یاری كردنێک بە دەنگەكان نەكراوە و هیچ لایەنێكیش دەستكاری ئەنجامەكەی نەكردوووە.

وتیشی: بەهیچ شێوەیێک ئەو سیسته‌مە ئەلیكترۆنییەی بۆ دەنگدان بەكارمان هێناوە، هاک ناکرێت و كۆدێكی ئاست بەرزی هەیە كە لە لایەن كارمەندانی كۆمسیۆنەوە پارێزراوە.

ریاز بەدران جەختی لەوەش كردەوە كێشەی گەورە لە دەنگدانی ئەمڕۆ رووی نەداوە و پرۆسەكەش بە سەركەوتوویی بەڕێوە چوووە، هەموو ئەو سكاڵایانەش وەردەگرین كە لە لایەن چاودێرەكانەوە تۆمار دەكرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14143

Your Comment

You are replying to: .
captcha