بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ریاز بەدران، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: رێژەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ 12ی 5ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 44.52% بوووە.
وتیشی:" رێژەی 99%ی دەنگەكانمان لە پارێزگاكانەوە بە دروستی بەدەست گەیشتوووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پرۆسەكە سەركەوتوو بوووە".
ئاماژەی بەوەش كرد: لە ئایندەیێكی نزیكدا ئەنجامە فەرمییەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردن رادەگەیێنین.
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رەتی كردەوە كە یاری بە ئەنجامی دەنگدان كرابێت و وتی: ئەوەی لە بارەی دەستكاری كردنی ئەنجامی دەنگدان لە سلێمانی بڵاو كراوەتەوە، پروپاگەندەی ناڕاستن و رەتی دەكەینەوە، چوونكە هیچ یاری كردنێک بە دەنگەكان نەكراوە و هیچ لایەنێكیش دەستكاری ئەنجامەكەی نەكردوووە.
وتیشی: بەهیچ شێوەیێک ئەو سیستهمە ئەلیكترۆنییەی بۆ دەنگدان بەكارمان هێناوە، هاک ناکرێت و كۆدێكی ئاست بەرزی هەیە كە لە لایەن كارمەندانی كۆمسیۆنەوە پارێزراوە.
ریاز بەدران جەختی لەوەش كردەوە كێشەی گەورە لە دەنگدانی ئەمڕۆ رووی نەداوە و پرۆسەكەش بە سەركەوتوویی بەڕێوە چوووە، هەموو ئەو سكاڵایانەش وەردەگرین كە لە لایەن چاودێرەكانەوە تۆمار دەكرێن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment