دەسەڵاتدارانی هەرێم بەشێوەیێكی رێكخراوەیی یارییان بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح بەیاننامەیێکی دەرکردووە و تێیدا وێڕای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە ساختەیی دەزانێت وتوویەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەشێوەیێكی رێكخراوەیی یارییان بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح لە ڕاگەیێندراوێکدا نووسیویەتی: "یارییێكی ترسناك بەدەنگەكانی هاووڵاتییانەوە كراوە و ژمارەی سەیروسەمەری گوماناوی خراونتە ڕوو، ئێمە بە وردی چاودێریی دۆخی هەڵبژاردنەكانمان كردووە و بەهەموو پێوەرەكان ئەو ژمارانەی دەخرێنە روو دروست نین و یاری بەژمارەكان كراوە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا نووسراوە: داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بەرگری لەدەنگەكانی خۆیان بكەن رێگە نەدەن دەستی ساختەكاری بگات بەموقەدەراتی ئەوان و یاری دەنگەكانتانەوە بكرێت.

بەیاننامەکە ئاوا درێژەی پێدراوە: ئێمە وەك هاوپەیمانی کۆی پرۆسەکە رەت دەكەینەوە، هەروەها هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەیەنە كار و هەموو رێگایێكی یاسایی و مەدەنی دەگرینە بەر بۆ داكۆكی كردن لەدەنگەكانی هاووڵاتییان، هەروەها كۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاگادار دەكەینەوە و رێگە نادەین دەرئەنجامی ساختەكاری فەرز بكرێت بەسەر هەڵبژاردنەكەدا، بەڵگەی ساختەكارییەكانیش ئەویە لە رێگەی فەرزكردنی دەنگەكانی چەند سندووقێكەوە ئەو راستییە دەركەوتووە كە بەشێوەیێكی رێكخراوەیی یاری بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە كراوە.

بەیاننامەکە زیادیش دەکات: پێشتر دەسەڵات لەرێگەی قۆرغكاری بازارو دزینی داهاتی وڵاتەوە ویستویەتی بەردەوامی بەدەسەڵاتی خۆی بدات، ئێستاش ئەیەوێت لەرێگەی دزینی دەنگەكانی ئێوەوە جارێكی تر درێژە بەدەسەڵات و ستەمی خۆی بدات.

News Code 14133

Your Comment

You are replying to: .
captcha