هێڕشی چه‌کدارانه‌ بۆ سه‌ر مه‌کۆی سه‌ره‌کیی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی ‌عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌نگۆی هێرشی چه‌کدارانه‌ بۆ سه‌ر مه‌کۆی سه‌ره‌کیی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: دژه‌ تیرۆر پارێزه‌ری سه‌ر و ماڵی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه‌ به‌ بێ جیاوازی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگی له‌ لێدوانێكدا به ‌توندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر هێرشیان كردۆته‌وه‌ سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌ (مه‌كۆی سه‌ره‌كیی گۆڕان) له‌ سلێمانی و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: من ئه‌م هه‌واڵانه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه ‌و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه‌.

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و له ‌نزیک باره‌گای گۆڕان ته‌قه‌ی خۆشی كراوه ‌و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گایه‌ وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌، ئێستاش بۆ پاراستنی دۆخه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌وێن.

لاهوور شێخ جه‌نگی ڕای‌گه‌یاند: "هه‌وادارانی گۆڕان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌ كه‌ هێزی دژه‌ تیرۆر پارێزه‌ری سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانه‌ به‌ بێ جیاوازی و ئه‌و هێزه‌ش له ‌ناو باره‌گاكانی خۆیانن و نه‌جووڵێنراون و هاووڵاتییانی سلێمانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هیچ كه‌سێكی قبووڵ ناكه‌ین ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێک.

ناوبراو وتیشی: ئه‌وه‌شی له‌باره‌ی هێرشی دژه‌ تیرۆر بڵاو كراونه‌ته‌وه درۆیێكی شاخداری هه‌ندێ كه‌ناڵه‌.

لاهوور شێخ جه‌نگی داواشی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد دان به‌ خۆیاندا بگرن و ئه‌گه‌ر تانه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌یه‌ له‌ كۆمیسیۆن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14131

Your Comment

You are replying to: .
captcha