گۆڕان هەژماری ئەلیکترۆنی دەنگەکان ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات جیاکردنەوەی دەنگەکان و هەژمارکردن بەدەست ئەنجام بدرێن، بەهۆی ئەوەی گومان دەکرێت سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاک کرابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیێنێت: گومانی زۆر هەیە کە سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاک کرابێت و هەژماری ئەلیکترۆنی رەت دەکاتەوە و داوا دەکات کە هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەستی ئەنجام بدرێت.

ژووری هەڵبژاردن رایگەیاندوە؛ بێدەنگ نابین لە دزین و ئاڵوگۆڕکردنی دەنگەکانمان، بەهۆی ئەوەی دەنگەکانمان لەگەڵ لایەنێکی سیاسی ئاڵوگۆڕ پێکراوە.

ژووری هەڵبژاردن دەڵێت: بریکارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان، ئیمزا لەسەر ئەنجامی دەنگەکان ناکەن.

بەپێی زانیارییەکان لە بنکەی بەختیاری لە شاری سلێمانی، دوای جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەستی، ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی گۆڕان پێچەوانە بوەتەوە.

سەرچاوە: سبەی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14123

Your Comment

You are replying to: .
captcha