بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام ساڵه‌يى گوتيشى سكاڵاكان له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى كۆميسيۆنه‌وه يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
ناوبراو روونيشي كرده‌وه "به گشتى له هه‌رێمى كوردستان 80 سكاڵا تۆمار كراوون و له‌و ژماره‌يه‌ش 45 سكاڵايان له ده‌نگدانى تايبه‌ت تۆمار كراوون و 35 سكاڵاكه‌ى ديكه له ناوچه جياجياكانى هه‌رێمه‌وه تۆمار كراوون".
سه‌باره‌ت به شوێنى تۆماركردنى سكاڵاكان، ساڵه‌يى گوتى: له پارێزگاى سلێمانى 51 سكاڵا و له پارێزگاى دهۆك 15 سكاڵا و له هه‌ولێريش كه‌مترين سكاڵا هه‌بووه، كه 14 سكاڵا بوون و له لايه‌ن ته‌واوى لايه‌نه سياسييه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن تۆمار كراوون".
ناوبراو ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد سكاڵاكان ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێن و له‌وێ يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه".
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سف كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment