حکوومه‌تى هه‌رێم ​سبه‌ینێی کرده‌ پشووی فه‌رمی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمی ده‌بێـت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: "به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنین سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ ١٣ی مانگ له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگا حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی."

هاوکات حکوومه‌تى عێراقیش سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ى له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراقدا کرده‌ پشوو.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌مڕۆ ١٢ی مانگ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق له ‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێم به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14099

Your Comment

You are replying to: .
captcha