بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تری ووڵف، جێگری نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانان بە ڕۆژنامەی دالای ریویو-ی وتووە هۆکاری دژایەتیی ئەمریکا لەگەڵ ڕیفراندۆمەکەی هەرێم، کاریگەریی نەرێنیی ئەو هەڵە بوو لەسەر شەڕی داعش لە عێراق و سووریا.
ناوبراو جەختی کردەوە کوردەکانی عێراق ڕۆڵێکی گرینگیان لە شەڕی داعش بەتایبەت لە مووسڵدا گێڕا، بەڵام هەوڵی ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم کاریگەریی نەرێنیی لەسەر درێژەی شەڕەکە بوو.
تری ووڵف دەیشڵێت کوردەکان تا ڕادەیێک پاشەکشێیان لە پرسی سەربەخۆیی کردووە بەڵام ڕوون و ئاشکرایە کە هێشتا وازیان لە پرسی سەربەخۆیی نەهێناوە.
ئەو فەرماندەیە جەختیشی کردەوە هەڵبژادرنی پەرلەمانیی عێراق کە ئەمڕۆ 12ی مەی بەڕێوە دەچێت و دەوڵەتی داهاتووی عێراق لەسەر پرسی سەربەخۆیی کاریگەر دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment