عه‌بادی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی ھه‌ڵگرت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ فه‌رمانێک قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی عێراقی ھه‌ڵگرت و ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانیش له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراقه‌وه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌کرێنه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ھاووڵاتییان و جووڵه‌کردنیان له‌ نێوان شاره‌کاندا فه‌رمانی داوه‌ به‌ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ که‌ پێشتر درابوو.

عه‌بادی ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ ته‌نھا ھه‌ندێک ناوچه‌ که‌ مه‌ترسیی ئه‌منی لێده‌کرێت فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کان خۆیان سه‌رپشکن له‌ قه‌ده‌غه‌کردنی ھاتوچۆی سنووردار بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌کان.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر به‌ بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ له‌ نێوان پارێزگاکان له‌ کاتژمێر ٧ی به‌یانی تا ٧ی ئێواره‌ ڕاگه‌یه‌ندرابوو و ھه‌روه‌ھا گه‌شته ‌ئاسمانیه‌کان تا کاتژمێر ١٢ی شه‌وی شه‌ممه‌ ڕاگیرابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14092

Your Comment

You are replying to: .
captcha