به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پاش ده‌نگدان بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرینگه، چوونکه چاره‌نووسی عێراق دیاری ده‌کات و به‌شداریی به‌ربڵاوی عێراقییه‌کان تێیدا زۆر پێویسته.
عه‌بادی زیادیشی کرد: ڕێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی هێزه چه‌کداره‌کان زۆر باش بوو به‌ڵام له هه‌ندێ له سیسته‌مه‌کانی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان کێشه دروست بوووه که هیوادارین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که به‌شداریی هاووڵاتییانی عێراقی نیشته‌جێ وڵاتانی دیکه له هه‌ڵبژاردندا ئه‌و په‌یامه‌ی به جیهانیان دا که عێراقییه‌کان له پرسی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا پێکه‌وه یه‌کڕیزن.
سه‌رچاوه: به‌شی عه‌ره‌بیی هه‌واڵده‌ریی "سپۆتنیک"ی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment