هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی چاره‌نووسی عێراق دیاری ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی چاره‌نووسی عێراق دیاری ده‌کات و داوای له‌ هاووڵاتییانی عێراقی کرد به‌ شێوه‌یێکی به‌ربڵاو به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پاش ده‌نگدان بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زۆر گرینگه‌، چوونکه‌ چاره‌نووسی عێراق دیاری ده‌کات و به‌شداریی به‌ربڵاوی عێراقییه‌کان تێیدا زۆر پێویسته‌.

عه‌بادی زیادیشی کرد: ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی هێزه‌ چه‌کداره‌کان زۆر باش بوو به‌ڵام له‌ هه‌ندێ له‌ سیسته‌مه‌کانی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان کێشه‌ دروست بوووه‌ که‌ هیوادارین له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ به‌شداریی هاووڵاتییانی عێراقی نیشته‌جێ وڵاتانی دیکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ جیهانیان دا که‌ عێراقییه‌کان له‌ پرسی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا پێکه‌وه‌ یه‌کڕیزن.

سه‌رچاوه‌: به‌شی عه‌ره‌بیی هه‌واڵده‌ریی "سپۆتنیک"ی ڕووسیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14084

Your Comment

You are replying to: .
captcha