بەپێی هەواڵی کوردپرێس یوسف محەمەد دوای دەنگدانی لەیەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە شاری سلێمانی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند "ئەم دەرفەتە چوار ساڵ جارێك دێتە بەردەم هاووڵاتییان و نائومێدی وایان لێ نەكات دەنگ نەدەن و ویژدانی خۆیان ئاسوودە بكەن و چوار ساڵی تر ئازاری ویژدان نەچێژن".
ئەمە لە كاتێكدایە، لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووەو بڕیارە پرۆسەكەش بەردەوامی هەبێت.
Your Comment