یوسف محەمەد: داوا لەخەڵكی دەكەم ویژدانی خۆیان ئاسوودە بكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یوسف محەمەد، سەرۆكی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی داوا لەهاووڵاتییانی كوردستان دەكات بەشێوەیێكی فراوان بەشداریی پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس یوسف محەمەد دوای‌ دەنگدانی‌ لەیەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە شاری سلێمانی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند "ئەم دەرفەتە چوار ساڵ جارێك دێتە بەردەم هاووڵاتییان و نائومێدی وایان لێ نەكات دەنگ نەدەن و ویژدانی خۆیان ئاسوودە بكەن ‌و چوار ساڵی تر ئازاری ویژدان نەچێژن".

ئەمە لە كاتێكدایە، لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووەو بڕیارە پرۆسەكەش بەردەوامی هەبێت.

News Code 14069

Your Comment

You are replying to: .
captcha