بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەلیم جبووری ئەمڕۆ شەممە دوای بەشداری كردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق قسەی بۆ میدیاكان كرد و راشیگەیاند: حكوومەتی داهاتوو حكوومەتی هەموو پێكهاتەكان دەبێت بە كوردیشەوە.
لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە سەعات حەوتی بەیانی لە شار و شارۆچكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد و بڕیارە تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوامی هەبێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی كردەوە كە ئەوان دەیانەوێت كار بۆ چارەسەری كێشەكان بكەن، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ هەموو پێكهاتەكان بگەڕێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment