بەژمارە؛ هەموو شتێک لەبارەی دەنگدانی گشتییەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ شەممە 12ی ئایار، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە ده‌چێت و زیاتر لە 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ دیاری کردنی 329 نوێنەریان بۆ پەرلەمانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ریاز بەدران، سەرۆکی فەرمانی هەڵبژاردنەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رای‌گەیاند: سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو بوون بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عێراق و ئه‌مڕۆ شەممە 12/5/2018 پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد: بەپێی ئاماری کۆتایی 24.349.357 بیست و چوار ملیۆن و سێ سەد و چل و نۆ هەزار و سێسەد و پەنجا و حەوت کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە 8959 بنکەی دەنگدان و 55232 وێستگەی دەنگدان ئامادە کراون بۆ دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان رای‌گەیاند: نزیکەی 4000 رۆژنامەنووس و میدیاکاری ناوخۆیی روماڵی پرۆسەکە دەکەن لە سەرانسەری عێراقدا و 133 هەزار و 415 کەس بە سیفەتی چاودێری لایەنە سیاسییەکان و 74 هەزار و 646 چاودێری ناوخۆیی و 963 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان دەکەن و 329 رۆژنامەنووسی میدیا نێودەوڵەتییەکان روماڵی پرۆسەکە دەکەن.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد: رێژەی بەشداریی کردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتۆتە 78%.

سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان، داوای لە دەنگدەران کرد بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بکەن بۆ سەرخستنی ئەزموونی دیموکراسی و هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14055

Your Comment

You are replying to: .
captcha