بەریتانیا و ئەمریکا بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر سزاکانی دژ بە ئێران ڕێک دەکەون

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی گفتوگۆ بکەن لە سەر کارتێکەریی سزاکانی دژ بە ئێران ئەوەش پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ترێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گفتوگۆیێکی تەلەفونیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەنجام دا و تەوەر گفتوگۆی نێوانیان بیتی بوو لە باس کردن لە سەر کاریگەرییەکەی سزاکانی دژ بە ئێران و ترێزا مەی ڕایگەیاند کە بەریتانیا و شەریکە ئەورووپییەکانی پێداگر دەبن لە سەر پارێزگاری کردن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئەوەش وەکوو باشترین چارەسەر بۆ ڕێگری کردن لە بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.

بە وتەی وتەبێژێکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ترێزا مەی لە گفتوگۆ تەلەفونییەدا سەبارەت بە لێکەوتەی خراپی سزاکانی ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کردووە و وتوویەتی ڕێککەوتووین کە گفتوگۆ لە سەر ئەو تەوەرە لە نێوان دوو تیمی هەردوولادا بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کۆشکی سپی لە بەیاننامەیێکی جیاوازدا ڕایگەیاند: "ترێزا مەی و ترەمپ هێرشی مووشەکیی ئێران لە سووریاوە بۆ سەر ئیسراییل ئیدانە دەکەن."

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سێشەنبەی حەفتەی ڕابردوو کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنیی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەکی ڕاگەیاند.

لە ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی ئێران وەرگیراوە

News Code 14049

Your Comment

You are replying to: .
captcha