دەنگۆی دوورخستنەوەی بەرێوەبەری لقی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەولێر ڕەت كرایەوە.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دوای دەست پێكردنی پرۆسەی دەنگ دانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە، كە عەلی قادر بەرێوەبەری لقی هەولێر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبەرانبەر ئەو دەنگۆیانەدا، عەلی قادر لێدوانێكی بڵاوكردەوە و ڕەتی كردەوە لە پۆستی بەرێوەبەریی لقی هەولێر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوورخرابێتەوە.

عەلی قادر راشیگەیاند ئەو بەكارێكی "گرنگ‌و بەپەلە" سەردانی بەغدای كردووە و كارەكەش لە چوارچێوەی كارەكانی كۆمسیۆنە.

دەنگۆكە بەشێوەیێک بڵاو كرایەوە، كە گوایە عەلی قادر بەهۆی ئەوەی پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی كۆمسیۆن نەبووە، لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 14023

Your Comment

You are replying to: .
captcha