فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕاوەستانی گەشتە ئاسمانییەكانی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقەوە، گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێنراوەكەی فڕۆكەخانەكەدا هاتووە: "بەگوێرەی ئەو ئاگادارینامەیەی لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانییەوە گەیشتۆتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەمەبەستی ئەنجام دانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگیرێت".

بەپێی ئاگادارینامەكە، لە كاتژمێر 12:00ی شەوی هەینی 11-5-2018 تا كاتژمێر 12:00ی شەوی شەممە 12-5-2018 دەخایەنێت، دواتر بەپێی خشتەكان، گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە.

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دەرەوە دەستی پێكرد، رۆژی شەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14019

Your Comment

You are replying to: .
captcha