به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مۆڵه‌تی 5 ڕۆژه‌ی کۆ کردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ ئه‌و پالێوڕاوانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا که له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا فراکسیۆنیان نییه ئه‌مڕۆ له حاڵێکدا کۆتایی پێهات که 3 که‌س له 4 پالێوڕاوه‌که توانیان زیاتر له 100 هه‌زار واژۆ مسۆگه‌ر بکه‌ن و 6 پالێوڕاوی هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 ده‌سنیشان بکرێن.
جگه له مێڕاڵ ئاکشنه‌ر که له کاژمێره سه‌ره‌کییه‌کاندا توانی ڕ‌ێژه‌ی 100 هه‌زار واژۆ وه‌ده‌ست بێنێت ته‌مل کارا مۆلا ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا و دۆغۆ پرینجک ڕێبه‌ری پارتی وه‌ته‌نی تورکیاش توانیان زیاتر له 100 هه‌زار واژۆ وه‌ده‌ست بێنن و بچنه ڕیزی لیستی هه‌ڵبژاردنه‌وه و ناوی خۆیان له پاڵ 3 کاندیدای دیکه (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، موحه‌ڕه‌م ئینجه، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) تۆمار بکه‌ن.
پالێوڕاوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا بریتین له:
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان: پالێوڕاوی هاوبه‌شی پارتی داد و گه‌شه، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (هاوپه‌یمانیی کۆمار)
موحه‌ڕه‌م ئینجه: پالێوڕاوی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: پالێوڕاوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان
مێڕاڵ ئاکشنه‌ر: پالێوڕاوی ئای پارت (به 245 هه‌زار واژۆ)
ته‌مل کارا مۆلا ئۆغڵۆ: پالێوڕاوی پارتی سه‌عاده‌ت (به 166 هه‌زار واژۆ)
دۆغۆ پرینجک: پالێوڕاوی پارتی وه‌ته‌ن (به 119 هه‌زار واژۆ)
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment