به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زه‌ید ڕائید حسێن کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان داوای کردوووه به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و جێی متمانه حکوومه‌تی تورکیا له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دۆخی نائاسایی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
لێدوانه‌که‌ی ناوبراو له ماڵپه‌ڕی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه و تێیدا نووسراوه: "سنووردارکردن و قۆرخ کردن که له سه‌ر مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادیی پێکهاته و کۆمه‌ڵگه‌کان سه‌پێندراوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و جێی متمانه یه‌ک ناگرێت."
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا ڕاگه‌یێندرا ده‌ستبه‌جێ دۆخی نائاسایی له‌و وڵاته بۆ جاری حه‌وته‌م درێژ کرایه‌وه و ته‌نها له دوایین حه‌فته‌ی مانگی ئه‌یپڕیڵدا ژماره‌ی 29 ڕۆژنامه‌نووس به تۆمه‌تی پێوه‌ندی کردن به تیرۆریستانه‌وه خراونه‌ته زیندان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment