کۆمسیۆن: زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە لە هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە لە ٩٩ بنکەی تایبەتدا دەنگ دەدەن و زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.

کوردپرێس- ڕزگار حەمە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر له‌ ٩٤٣ هه‌زار و ٦٣٩ كه‌س له‌ كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ سوپا و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، لەو ڕێژەیەش زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و دژە تیرۆرە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، لە هەموو عێراقدا هەزار و ٧٩ بنکەی دەنگدانی تایبەت هەیە بۆ دەنگدەرانی تایبەت لە ٢١ وڵاتی جیاوازدا و لەو ڕێژەیەش ٩٩ بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستانە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاى هەولێر٤٥ بنکەى دەنگدانى تایبەت تێدا کراوەتەوە و لە دهۆک ١٥ بنکە و لە سلێمانی و هەڵەبجەش ٣٣ بنکە و لە کەرکوویش ١٥ بنکە کراونەتەوە.

وتیشی، پرۆسەى دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر حەوت بەیانیەوە دەستی پێکردەوە تا کاتژمێر شەشى ئێوارە بەردەوام دەبێت

لە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٨٨ حزب و هاوپەیمانی بەشدارن، شەش هەزار و ٩٠٤ کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی دەکەن، ٢٤ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ٥٢هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عیراق دادەنرێن.

سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی

News Code 14000

Your Comment

You are replying to: .
captcha