کوردپرێس:
ڕۆژنامەی "جمهورییەت"ى توركى بڵاویکردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ لەسەر فەرمانی نوسینگەی داواکاری گشتیی ئەوشارە، هەڵمەتێكى فراوانى بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپەیان دەست پێکردووە، کە لەچوار ناوچەی ئەوشارە 10 بەرپرسی ئەو پارتە دەستگیرکراونو چواریشیان سەرۆک شارەوانیی بون.
دواتر نۆ لەو دەستگیرکراوانە بەمەرجی مانەوە لەژێر چاودێری پۆلیس ئازادکراونو یەکێکیان بەتۆمەتی لایەنگری بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕەوانەی زیندان کراوە.
دوشەممەی ڕابردوش، دادگایەکی شاری ئیستانبوڵ، بەتۆمەتی ''سوکایەتیکردن بەسەرۆک کۆماری تورکیا''، سزای سێ ساڵو شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)دا سەپاند.
بەپێی تۆمەتەکە، دەمیرتاش لەساڵی 2015و لەوتارێکدا لەفڕۆکەخانەی ئەتاتورک، سوکایەتی بەڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا کردووە.
Your Comment