بەرێوەبەری گشتیی كۆمسیۆنی هەولێر له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوور خرایه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێک له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، بەرێوەبەری گشتیی كۆمسیۆنی هەولێر له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دور خرایه‌وه‌.

کوردپرێس- بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سبەی" سه‌رچاوه‌یێک له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌ کە بەرێوەبەری گشتیی كۆمسیۆنی هەولێر له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دور خرایه‌وه‌ ئەوەش به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بوونی‌ به‌ رێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنه‌وه‌.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، عه‌لی‌ قادر به‌رپرسی‌ گشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر له‌كاره‌كه‌ی‌ دوور خرایه‌وه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەڕلەمانی عێراق دووسبەی شەنبە 12ی ئایار بەڕێوە دەچێت و هەر ئەمڕۆش 10ی ئایار پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستی پێکردووە.

News Code 13998

Your Comment

You are replying to: .
captcha