بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێکی ئیداریی شاروشارۆچکەکان، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەبرد.
كەریم سنجاری رایگەیاند: "داوا لە هاوڵاتییانی كوردستان دەكەین كە بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن و دڵنیابن لە سەلامەتی گیان و ماڵیان، ئێمەش وەک هێزە ئەمنییەكان بێلایەنین و تەنها ئەركی سەرشانی خۆمان جێبەجێ دەكەین".
کەریم سنجاری ئاماژەی بەوەش دا "لە ڕۆژی شەممە كە رۆژی هەڵبژاردنەكانە هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان دادەخرێت و تەنها بۆ ئەوانەیە كە باجی كۆمیسیۆنیان هەیە".
لەبارەی خاڵە سنوورییەكانیشەوە وەزیری ناوخۆ ئەوەشی وت "خاڵە سنوورییەكان لە شەوی هەینی لەسەر شەممە دادەخرێن و شەوی شەممە لە كاتژمێر ١٢ی شەو دەكرێنەوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا لە بەغدا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر ئەو خاڵە سنووریانە نەدراوە و هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە دەربچێت ئێمە جێبەجێی دەكەین".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment