بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "حەسەن یاسری" سەرۆکی ئیدراەی دەستپاکی «النزاهە»ی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و وتی هەمیشە لە کۆمفرانسەکاندا لەبارەی هۆکاری کارەکەی خۆی وتووە.
یاسری کە پێشتریش دەست لەکار کێشانی خۆی ڕاگەیاندبوو وێڕای ئاماژە کردن بە دەستکەوتەکانی ئیدارەی «النزاهە»ی عێراق لە سەردەمی سەرۆکایەتیی خۆیدا وتی من لە هەوڵی پێشووی خۆم بۆ دەست لەکار کێشانەوە پەشیوان نەبوومەوە بەڵام لەسەر داخوازیی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق درێژەم بە کارەکەم دا.
سەرچاوەیێکی ئاگا ڕایگەیاندووە حەیدەر عەبادی ئەم جارە دەست لەکار کێشانەوەی "حەسەن یاسری"ی قبووڵ کردووە.
سەرچاوە: «بغداد نیوز»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment