دۆڕاوی سه‌ره‌کیی ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌مریکایه‌/ بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا قه‌یرانی نوێ له‌ ناوچه‌که‌ دروست ده‌کات

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ باره‌ی کشانه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نه‌ له‌ به‌رجام، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که‌ دۆڕاوی سه‌ره‌کیی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌بێت وتی: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌توانیت قه‌یرانی نوێ له‌ ناوچه‌که (ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین)‌ دروست بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ باره‌ی کشانه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران ڕای‌گه‌یاند: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌توانیت قه‌یرانی نوێ له‌ ناوچه‌که (ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین)‌ دروست بکات. ئه‌و بڕیاره نه‌ ته‌نها ناوچه‌که‌ به‌ڵکوو تێکڕای جیهان و ئابووری نێونه‌ته‌وه‌ییش ده‌خاته‌ ژێر کاریگه‌رییه‌وه‌. دۆراوی سه‌ره‌کیی ئه‌و کاره‌ خودی ئه‌مریکا ده‌بێت چوونکه‌ ده‌ریخست ناتوانێت به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی خۆی پابه‌ند بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خوازیاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی ژێئۆپۆلیتیکی نین و ڕوونیشی کرده‌وه‌: میکانیزمی نێوده‌وڵه‌تی ئاوه‌ها کرده‌وه‌ ناکات. له‌ ڕێککه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئاوه‌ها شتێک نییه‌ که‌ هه‌ر کاتێک حه‌زتان کرد هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه‌ و هه‌ر کاتێشکیش حه‌زتان کرد پابه‌ندی بن. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یێکتان واژۆ کردوووه‌ ده‌بێ ڕێزی بۆ دابنن.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13972

Your Comment

You are replying to: .
captcha