به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عیزه‌ت شابه‌نده‌ر له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یێنێت: واشنتۆن هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان به قازانجی که‌سێک وه‌ک حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستاکه‌ی عێراق.
ناوبراو به دووری نازانێت ئه‌و کاره‌ی ئه‌مریکا ده‌ستکاری له ده‌زگای بایۆمه‌تری ده‌نگدان له عێراق و ساخته‌کاری له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیئتیلافێک بێت که بڕیاره تێدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبژێردرێت.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر جه‌ختی ده‌کاته‌وه که ئامانج له ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنی عێراق، دانانی عێراق وه‌کوو به‌شی سه‌ره‌کیی نه‌خشه‌ی سیاسیی نوێی ناوچه‌که‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی "الحیات"ی له‌نده‌ن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment