بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی گوڵان / 8ی مەی، ڕۆبێرتا پینۆتی وەزیری بەرگریی ئیتالیا لە سەرووبەندی هەڵبژادرنەکانی پەلەمانی عێراق، بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێری کرد.
ناوبراو لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە لایەن کەریم شەنگالی سەرپەرشتیاری وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە کە پینۆتی لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم لەوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژادرنی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment