له‌شكركێشی توركیا بۆ هه‌رێم زیاتر ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا له ‌ناو خاكی هه‌رێم به‌رده‌وامه ‌و ئه‌و وڵاته‌ش هێزی زیاتر له‌سه‌ر چیاكان كۆ ده‌كاته‌وه‌ و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له‌سنووری سیده‌كان زانیاریی ورد له‌سه‌ر جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم برادۆستی به‌رپرسی كۆمیته‌ی برادۆستی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 1:15ی خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له ‌ڕێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه‌ سوپای توركیا گوندی شۆشنی و گه‌رووی كه‌وه‌رت و چیای دێڵی بۆردومان كرد و كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه‌ جارێكی‌تر هه‌مان ناوچه‌یان بۆردومان كرده‌وه‌.

به ‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی "زیانه‌كان نه‌زانراون چوونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ شوێنی نیشته‌جێی هاووڵاتییان نین".

مه‌لا كه‌ریم سه‌باره‌ت به ‌شێوازی بۆردومانه‌كانی توركیاش ئاشكرای كرد: له‌ كاتی هێرشی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له ‌ناو خاكی هه‌رێم له ‌ماوه‌ی 10 خوله‌كدا هه‌ڵیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له ‌ناوچه‌ی روبارۆک جێگیر كراون هه‌ڵده‌ستن و ده‌ست به ‌بۆردومان ده‌كه‌ن.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو كه‌ هێزێكی توركیا له‌سه‌ر چیای دێڵ جێگیر كراوه ‌و ژماره‌یان زیاتر له‌ 200 سه‌رباز ده‌بێت كه‌ له ‌ناو دوو خێمه‌دان به‌ڵام به ‌گشتی ژماره‌‌كه‌یان تا ئێستا به‌ دروستی نه‌زانراوه‌ چوونكه‌ له‌ گۆڕانكاریدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13936

Your Comment

You are replying to: .
captcha