به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی ئایار هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا که‌ریم چۆراکلیک به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی IP پارتی تورکیایان له ناو ماڵی خۆی له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کرد. هۆکاری ئه‌و ده‌ستگیرکردنه‌ش هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ڕاگه‌یێندراوه.
شایانی باسه؛ پێشتر که‌ریم چۆراکلیک به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان کرابوو که پاش ماوه‌یێک له زیندان ئازاد کرا و به دوای دامه‌زراندنی IP پارت بوویه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Son Dakika
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment