ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بکاته‌ سه‌ر وڵاتانی‌تر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌مبه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندکرانی خشته‌ی زه‌مه‌نبه‌ندی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ په‌رله‌مان و ده‌ڵێت: ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بکاته‌ سه‌ر وڵاتانی‌تر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز زالمی به‌ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وت: هێشتاکه‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌مبه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بێده‌نگی ده‌نوێنێت و سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندکرانی دیاری کردنی خشته‌ی زه‌مه‌نی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌و وڵاته له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌ هیچ جۆره‌ به‌یاننامه‌یێک له‌وباره‌وه‌ ده‌رنه‌کراوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌مریکا هه‌ندێک بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه جۆراوجۆره‌کانی عێراق و له‌ سنووری هاوبه‌شی وڵاتانی هاوکه‌وشه‌ن هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ هێزێکی داگیرکاه‌ن نه‌ک هه‌ر له‌ عێراق ناچنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵکوو هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ و به‌کارهێنانی بنکه‌ی خۆیان بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دیکه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13931

Your Comment

You are replying to: .
captcha