پێشکه‌وتنی 16 کیلۆمه‌تریی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ قۆناغێکی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یره‌زوور

به‌شی سووریا- ئه‌حمه‌د ئه‌بوو هۆلا، فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ده‌یره‌زوور، ئاماژه‌ی دایه‌ ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ له‌ لایه‌ن سوپای دیموکراتیکی سووریا دژی داعش و ڕای‌گه‌یاند: له‌ کاتی ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانه‌وه‌ تا ئێستا 16 کیلۆمه‌تر پێشڕه‌ویمان کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بوو هۆلا، فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ده‌یره‌زوور بۆ هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز ئاماژه‌ی دایه‌ ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ له‌ لایه‌ن سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ ده‌یره‌زوور دژی مۆڵگه‌کانی داعش و ڕای‌گه‌یاند: له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ سه‌رکوت کردنی ته‌واوی داعش له‌ ده‌یره‌زوور ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌مان ده‌ست‌پێکردوووه‌. ئۆپه‌راسیۆنه‌کان تا ئێستا سه‌رکه‌وتوووه‌. له‌ کاتی ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان تا ئێستا 16 کیلۆمه‌تر پێشڕه‌ویمان کردوووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌ شارۆچکه‌کانی باهۆز و ته‌حتانی نزیک بووینه‌ته‌وه‌ و چه‌ند گوندی ده‌وروبه‌رمان له‌ بنده‌ستی داعش ڕزگار کردوووه‌. پاڵپشتیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌ ڕێبه‌ریی ئه‌مریکاش به‌رده‌وامه‌ و فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی هێرشێکی قورسیان دژی مۆڵگه‌کانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام داوه‌. هه‌روه‌ها سوپای عێراقیش له‌ خاکی عێراق خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنێکه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13929

Your Comment

You are replying to: .
captcha