به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاشار یاکیس، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و له بونیاتنه‌رانیی پارتی داد و گه‌شه پێی وایه حکوومه‌تی ئێستای تورکیا به سه‌رکردایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی زۆره و مومکینه ئه‌و کێشانه کاریگه‌ری بخاته سه‌ر ڕای ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
یاکیس ده‌ڵێت: تورکیا به هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز و پاڵپشتیی ڕووسیا توانی کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له سووریا داگیر بکات و به بێ درێژه‌ی پاڵپشتییه‌کانی ئه‌و وڵاته ناتوانێت درێژه بدات به سیاسه‌ته‌کانی ئێستای خۆی له سووریا.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌و یادداشته‌یه‌دا که له ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌ب نیووز بڵاو کراوه‌ته‌وه، ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر ڕووسیا که کۆنتڕۆڵی له سه‌ر سووریا هه‌یه چاوپۆشی نه‌ده‌کرد له بوردومانی ئاسمانیی هێزه کوردییه‌کانی سووریا له لایه‌ن سوپای تورکیا، ئه‌و وڵاته له به‌رانبه‌ر هێزه کوردییه‌کانی ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یێکی زۆر ده‌بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕووسیا پاڵپشتیی له تورکیا نه‌کات سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی تورکیا له باره‌ی سووریا کێشه‌یێکی زۆری به‌دوادا ده‌بێت.
ناوبراو پێی وایه به چه‌ند هۆکار سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له سووریا به‌ره‌وڕووی کێشه‌یه: یه‌که‌مین کێشه کۆچاندنی گرووپه توندڕه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له ناوچه‌که‌یه که تێیدا له به‌رانبه‌ر سوپای سووریا شکستی خواردوووه و له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی تورکیا له باکووری سووریا له‌وان عه‌فرین جێگیر کراون. مومکینه له داهاتوودا تورکیا هه‌روه‌ها که وتوویه‌تی نه‌توانێت ئه‌وان هاوسه‌نگ بکات و ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی نائه‌منی له‌و ناوچانه ئه‌بێته‌وه.
به وته‌ی یاکیس، کێشه‌ی دووهه‌می تورکیا له سووریا هاوکاریی لاوازی تورکیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته له سووریا له‌وان ڕووسیایه. ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته نه‌توانێت له سووریا ده‌ور ببینێت به هۆی شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له‌وان ڕووسیا بوووه ئه‌گه‌ر ڕووسیا پاڵپشتییه‌که‌ی بپچڕێت تورکیا به‌ره‌وڕووی کێشه ده‌بێته‌وه.
په‌یوه‌ندیی کێشه‌داری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا له سووریا به‌تایبه‌ت له سه‌ر پاڵپشتیی واشنتۆن له هێزه کوردییه‌کانی سووریا به ڕای وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سێهه‌مین کێشه‌ی تورکیایه له سووریا.
به ڕای یاشار یاکیس، ده‌بێ دژایه‌تیی ئه‌مریکا به کڕینی سیسته‌می به‌ره‌ڤانیی S-400ی ڕووسیا له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی تورکیاش به کێشه‌کان ئیزافه بکه‌ین. حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا بۆ ڕاکشانی ڕای ده‌نگده‌ران ده‌بێ له بیری سه‌رکه‌وتنێکی نوێ‌دا بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment