به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به پێکدادانی هێزه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ PKK له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌کات و ده‌ڵێت: له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی ڕابردوو و له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی تورکیا دژ به PKK له ناو تورکیا 22 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه کوژراون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: له نێوان کوژراواندا ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی PKK له‌وان موه‌حدی باشچی به نازناوی "عادل" ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که له چوار پارێزگای کوردنشینی تورکیا ئه‌نجام دراوه 8 حه‌شارگه و هه‌مار تێک شکێندراوه و 8 چه‌ک، 24 بۆمبی ده‌ستکرد و 3 هه‌زار و 58 گوله و 115 کیلۆگرام ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment