له‌ زانکۆی کوردستان په‌رده‌ له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی کوردی به‌ کوردی لا ده‌درێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- فه‌رهه‌نگی کوردی به‌ کوردیی زانستگای کوردستان که‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵێک چالاکی فه‌رهه‌نگی و به‌ سه‌رپه‌رشتیاریی مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی کۆ کراوه‌ته‌وه‌ له‌ زانکۆی کوردستان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لا ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاهه‌نگی په‌رده‌لادانی فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان ڕۆژی 18ی گوڵان کاتژمێر 4 بۆ 8ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ به‌شداریی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئاکادیمیک و چالاکی فه‌رهه‌نگی له‌ هۆڵی مه‌وله‌ویی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ له‌ چوار به‌رگدا به‌ سه‌رپه‌رشتیاریی مامۆستا ماجد ڕۆحانی و له‌لایه‌ن توێژینگه‌ی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانه‌وه‌ له‌ چاپ دراوه‌.

له‌ ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌و فه‌رهه‌نگه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان به‌شدار ده‌بن هه‌روه‌هاش وتاربێژه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بریتین له‌ دوکتۆر غوڵامحسێن که‌ریمی‌دۆستان، دوکتۆر هادی مورادی، دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی، دوکتۆر یه‌دوڵڵا په‌شابادی و مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی.

هه‌روه‌هاش بڕیاره‌ له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕێز له‌و که‌سانه‌ بگیردرێت که‌ به‌ فه‌رهه‌نگه‌که‌وه‌ ماندوو بوون و ئاهه‌نگی واژۆ کردنی فه‌رهه‌نگه‌که‌ش پاش ڕێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ فه‌رهه‌نگی چوار به‌رگیی زانستگای کوردستان هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی لایه‌نگران و خوێنه‌ران و داشکانی له‌سه‌دا 20ی ده‌بێت بۆ فرۆشتن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13900

Your Comment

You are replying to: .
captcha