تۆمه‌ت‌لێدان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سیمای عێراق له‌ جیهان خه‌وشدار ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادوه‌رێکی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تۆمه‌ت‌لێدانی به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ یه‌کتر له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌و په‌یامه‌ به‌ جیهان ده‌گه‌یێنێت که‌ عێراق شایسته‌ی دیموکراسی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وائیل عه‌بدوله‌تیف ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات کاندیداکانی هه‌ڵبژاردن له‌ دیکه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاری‌کراو به‌رنامه‌کانیان بۆ ده‌نگده‌ران شی ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵام له‌ عێراق به‌ پێچه‌وانه‌ی دیکه‌ی وڵاتان کاندیداکان تۆمه‌ت ده‌خه‌نه‌ پاڵ یه‌ک و وێنه‌ و پۆسته‌ری یه‌کتر ده‌دڕێنن و ڤیدیۆی نائه‌خلاقی دژ به‌ ڕکابه‌رانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنی حه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ئه‌و په‌یامه‌ به‌ جیهان ده‌گه‌یێنێت که‌ عێراق شایسته‌ی دیموکراسی نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13894

Your Comment

You are replying to: .
captcha