هه‌ر که‌س یه‌کێتی به‌ خه‌یانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کات خۆی خائینه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌ر که‌س تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت ده‌خاته‌ پاڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی خائینه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 6ی ئایار لاهوور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هه‌رێمی کوردستان له‌ میتینگی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی له‌ پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌ ڕه‌وشی شاری كه‌ركووک و گرنگیی به‌شداری كردنی كه‌ركووكییه‌كان له‌ ده‌نگداندا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: خه‌ڵکی که‌رکووک به‌ باشی هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌زانن و كه‌ركووكییه‌كان نیگه‌ران نین به‌ڵام راگه‌یاندنی لایه‌نێكی دیاری‌كراو كار له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای كه‌ركوكییه‌كان ده‌كه‌ن.

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له ڕۆژانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر خه‌یانه‌تی نیشتمانی كرا و له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و پڕوپاگه‌ندانه‌ش که‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كرێن به‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ خه‌یانه‌تی كردوووه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر خه‌یانه‌تمان بكردایه‌ ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌مان نه‌ده‌دا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13892

Your Comment

You are replying to: .
captcha