سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ به‌سره‌ به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی چاودێریی داراییی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ سه‌ردانێکی بانگه‌شه‌یی وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌ردانه‌ ئامانج و ئه‌نگێزه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د سه‌لیتی به‌ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقی وت: سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ پارێزگای به‌سره‌ سه‌ردانێک بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوووه‌ و ئه‌و دیداره‌ هیچ جۆره‌ قازانجێکی بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ نابێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: له به‌رنامه‌کانی‌ سه‌ردانی عه‌بادی بۆ پارێزگای به‌سره‌ سه‌فه‌ر بۆ شاری "الزبیر"یش دانراوه‌ که‌ به‌ربژێرێکی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له‌و شاره‌دایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13890

Your Comment

You are replying to: .
captcha