هێرشی ئاسمانیی عێراق بۆ سه‌ر داعش له‌ سووریا سه‌رکه‌وتوووانه‌ بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق ده‌ڵێت: فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزی ئاسمانیی عێراق هێرشیان کرده‌ سه‌ر داعش له‌ باشووری ناوچه‌ی ده‌شیشه‌ له‌ ناو خاکی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوووانه‌یان ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌حیا ڕه‌سووڵ له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: هێرشی ئاسمانیی سوپای عێراق که‌ ڕۆژی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه‌ 6ی ئایار) له‌سه‌ر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌کداری عێراق دژ به‌ داعش له‌ ناو خاکی سووریا ئه‌نجام درا ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوووانه‌ بوو.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ چه‌کدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی ده‌شیشه‌ی سووریا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی عێراق و گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هێرشی ئه‌مدواییه‌ی سوپای عێراق که‌ به‌ فڕۆکه‌ی F-16وه‌ ئه‌نجام درا به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌رکانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و له‌ ڕێگای وه‌رگرتنی هه‌ندێک زانیاریی ورد له‌ شوێنی داعشییه‌کان ئه‌نجام درا و ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوووانه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: به‌شی عه‌ره‌بی هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13885

Your Comment

You are replying to: .
captcha