نێچیرڤان بارزانی: بۆ یه‌كڕیزیی كورد له‌ به‌غدا هه‌رچیمان له‌ ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وێڕای ئه‌و داوایه‌ی كه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كه‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی خۆیان بپارێزن نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دووپاتی كرده‌وه‌ وه‌ک پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروست بوونی ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ هه‌رچیمان له‌ ده‌ست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2018.05.06 نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كاتی سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌ زیان‌لێكه‌وتوووانه‌ی شاری دهۆک كه‌ به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و دروست بوونی لافاوه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوووه له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و مه‌ترسیی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نییه‌ و به‌ پشتیوانی هه‌موو گه‌لی كوردستان و دڵسۆزانی پارتی سه‌ر ده‌كه‌وێت و به‌ هێزه‌وه‌ به‌شداریی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و له‌ بادینانیش پشكی شێر له‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

نێچیرڤان بارزانی هیوایشی خواست دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كه‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی خۆیان بپارێزن و هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ وه‌ک پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروست بوونی ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ هه‌رچیمان له‌ ده‌ست بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13880

Your Comment

You are replying to: .
captcha